کاندیدی ژمارە ٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە بۆ دواڕۆژێکی باشتر و پاراستنی کوردستان دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بەندەن.
ئاسیا مەغدید مەلا عومەر, کاندیدی ژمارە ٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هاولاتیان بە گەرمووگوریەوە پێشوازی لە کاندیدامی پارتی دوکەن، مێژووی خزمەت و ئاوەدانیە، پارتی دیموکراتی کوردستان، سیمبولی پێشکەوتن و خزمەتکردنە، من بە ھەمان ڕێبازی باوکم خزمەتی خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە دەکەم، داوا لە دەنگدەرانی سنووری ھەولێر دەکەم بۆ دواڕۆژێکی باشتر و پاراستنی کوردستان دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بەندەن.
هەروەها ئاسیا مەغدید مەلا عومەر, کاندیدی ژمارە ٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئێمه خزمهتکاری میللهتی خۆمان دهبین له پهرلهمانی كوردستان، له ههر شوێنێك بوشایی ههبێت ئامادهین پڕی بكهینهوه، لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی ههموو چین و توێژهكانه.
رێباز یونس