zagros news agency

ئینێستا: هەنگاوی داهاتووی لە ژیانی وەرزشیدا ئاشکرا کرد

 

ئەفسانە ئەندرێاس ئینێستا، یاریزانی خانەنشینکراوی یانەی بەرشەلۆنە و ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، خواستەکانی خۆی سەبارەت بە هەنگاوی داهاتووی لە ژیانی وەرزشیدا ئاشکرا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ماوەی ڕاهێنەر پیپ گواردیۆلا و مۆرینیۆ لە ئیسپانیا چێژبەخش نەبوو.
ئینێستا (٤٠ ساڵ) چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی ژیانی وەرزشی پڕ بوو لە دەستکەوت.
ئینێستا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی کەتەلۆنی “سپۆرت” وتی: شانازی بەو شتانە دەکەم کە لە ماوەی ژیانی وەرزشیمدا بەدەستم هێناوە، ویستم یاریزانێکی پیشەگەر بم، ئەمەش ئەوەیە کە بەدەستم هێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پیکفۆرد؛ ناوی خۆی لە مێژووی گۆڵپارێزە ئینگلیزییەکاندا نووسییەوە

ahamd.luqman

ماتێرازی باسی ناوەڕۆکی چیڕۆکی سەرە بەناوبانگەکەی زیدان دەکات

یاسین

کیمیچ ستایشی بەهێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات

یاسین