zagros news agency

دالیا دەشتی دزەیی: ھەموو چین و توێژەکان خۆیان لە لیستی پارتیدا دەبیننەوە

کاندیدی ژمارە ١٩ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کەلیستی ١٩٠ی پارتی، لیستی سەرکەوتن و خۆڕاگرییە، ھەموو چین و توێژەکان خۆیان لە لیستی پارتیدا دەبیننەوە، لەبەر ئەوە پێویستە دەنگدەر وشیار بێت، لە ڕۆژی دەنگداندا.

دالیا دەشتی دزەیی، کاندیدی ژمارە ١٩ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پارتی وه‌ك حزبی دایك پاڵپشتی مافه‌كانی ئافره‌تان و هه‌موو چین و توێژه‌كان بووه‌، له‌ ئاینده‌شدا هه‌ر پارتی به‌ پێشه‌نگ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ به‌رگری كردن له‌ خاك و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.

هەروەها دالیا دەشتی دزەیی، کاندیدی ژمارە ١٩ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لیستی ١٩٠ی پارتی، لیستی سەرکەوتن و خۆڕاگرییە، ھەموو چین و توێژەکان خۆیان لە لیستی پارتیدا دەبیننەوە، لەبەر ئەوە پێویستە دەنگدەر وشیار بێت، لە ڕۆژی دەنگداندا و دەنگ بەو لیستە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستانی کردووە، ئەگەر من دەنگی پێویست بەدەست بێنم، خزمەتی کەمئەندامان دەکەم و داواکاریی خەڵک دەبەینە پەرلەمان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژی یەكشەممە گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی3 واژوو دەكرێت

دڵشاد

راگەیندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

یاسین

پارێزگاری دهۆک: لە مانگی شەشدا ژمارەیەکی زۆری پارچە زەوی بە کۆمپیوتەر و بێ واستە دابەش دەکرێن

سەڵاح