zagros news agency

فەرماندەی هێزی بۆشایی ئاسمانی ئێران: وەڵمای پەشیمانکەرەوە بە ئیسرائیل دەدەین

ئەمیرعەلی حاجی‌زادە، فەرماندەی هێزی بۆشاییی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، بە چاوی کراوەوە لە بارودۆخەکە دەڕوانن و ئەگەر ئیسرائیل هەر هێرشێک بکاتە سەریان، ئەوانیش وەڵامێکی پەشیمانکەرەوەی پێ دەدەنەوە.
حاجی‌زادە کە دوای دووەمین هێرشی مووشەکیی وڵاتەکەی بۆ سەر ئیسرائیل لەلایەن عەلی خامنەیی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیەوە ”میدالیای سەرکەوتن”ی پێ بەخشرا، هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، سەرجەم هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی ئامادەن بۆ ئەوەی وەڵامی توند بە هەر هێرشێکی دوژمن بدەنەوە و دواین زەبر لە پەیکەری ڕزیوی ئیسرائیل بدەن و لەناوی ببەن.
ئەو فەرماندە باڵایەی پاسدارانی ئێران ئاشکرایشی کردووە، بڕیاری دووەمین هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ئیسرائیل بە کۆی دەنگی بەرپرسانی باڵای وڵات لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی پەسند کراوە و ڕێبەر و سەرۆککۆماریش پشتیوانییان لێ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: نزیکەی لە 97%ـی هاوڵاتیانی هەولێر خۆیان تۆمارکردووە

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

سەڵاح

نێردەی نێودەوڵەتی بۆ سووریا هێرشەکانی ئیسرائیل لە سەر ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد

یاسین