ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جێگرەوەکانی قاوە لە بەیانیاندا

قاوە خواردنەوەیەکی دڵخوازی زۆر کەسە لە بەیانیاندا، بەو پێیەی وزە و زیندوویی دابین دەکات، هەروەها وادەکات هەستکردن بە خەواڵوویی کەم ببێتەوە.

زۆرێک لە توێژینەوە پزیشکییەکان سەلماندوویانە کە خواردنی کافاین لە بەیانیاندا زیانی هەیە، بەتایبەتی لەسەر سکی بەتاڵ، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناهاوسەنگی لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ لە جەستەدا کە وزە و وریایی و زیندوویی و گرژی رێکدەخات.

بۆیە لە راپۆرتەکەدا کە لە ماڵپەڕی healthshots بڵاوکراوەتەوە، هەندێک خواردنەوە وەک جێگرەوەی قاوە خراوەتە روو، بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی، لەوانە:

١.چای سەوز، چای سەوز کە لە گەڵاکانی رووەکی Camellia sinensis دروست دەکرێت خواردنەوەیەکی گونجاوە بۆ دەستپێکردنی رۆژەکەت بە پێچەوانەی چای رەش یان ئۆلۆنگ، چونکە دژە ئۆکسێنەری تێدایە.

٢.ئاوی لیمۆ، ئاوی لیمۆ بە زیادکردنی ئاوی لیمۆی تازە بۆ ئاو ئامادە دەکرێت، دەتوانرێت بە گەرمی یان ساردیش بخورێتەوە، ئاوی لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان کە دەتوانێت سیستەمی بەرگری جەستەمان بەرز بکاتەوە و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دوورکەوتنەوە لە هەوکردن و هەستیاری وەرزی، جەستە بە شێداریی دەهێڵێتەوە، هەروەها کاردکردنی کۆئەندامی هەرسمان باشتر دەکات.

٣.چای زەنجەفیل، چای زەنجەفیل بە تێکەڵکردنی رەگی زەنجەبیلی تازە یان وشککراوە لەگەڵ ئاوی گەرمدا ئامادە دەکرێت، خواردنەوەیەکە کە دەتوانرێت بەتەنها یان بە زیادکردنی هەنگوین یان لیمۆ بخورێتەوە، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ هەرسکردنی تەندروست، بەو پێیەی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسانی تێدایە کە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە و پارێزگاریکردن لە زیانە تەندروستییەکانی پەیوەست پێوەی.

٤.نەعنا، چای نەعنا خواردنەوەیەکی گیاییە کە لە گەڵای نەعنا دروست دەکرێت، بێ کافاینە و بە تامە خۆشەکەی ناسراوە، لەنێو سوودەکانیدا یارمەتی هەرسکردن دەدات و فشار و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم پاقلەمەنیانە سوودیان بۆ توشبووانی شەکرە هەیە

lana

نەخۆشییەكی كوشندە بڵاودەبێتەوە

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

یاسین