zagros news agency

کۆمیسیۆن: تا ئێستا هیچ گرفتێکیش نەبووە

 

بەرپرسی نوسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند “تا ئێستا هەیە و هیچ گرفتێکیش نەبووە کە شایەنی ئەوە بێت باس بکرێت”

مەروان محەممەد، بەرپرسی نوسینگەی هەولێر، لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕاگەیاند “لە کاتژمیر 7:00بەیانییەوە، بنکەکانی دەنگدانمان بەڕووی دەنگدەراندا کردەوە و دەنگدان دەستی پێ کردووە، پرۆسەکە سەرکەوتوو بووە، هەروەها لەکۆتاییشدا ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئامێرەکاندا دەکەین.”

بەرپرسی نووسینگەی هەولێر دەڵێت: ” تا ئێستەش هیچ گرفتێک نەبووە کە شایەنی ئەوە بێت باس بکرێت،.”

دەشڵیت: “بەپێی ڕاپۆرتەکانمان لە چوارچێوەی ئەو خشتە و بەرنامەی کە دامانناوە، بەیانی، نیوەڕۆ و ئێوارە کاتی داخستن، ئامێرەکان ڕاپۆرتمان پێ دەدەن؛ بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئێستە ڕێژەی بەشداربوون 70%یە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ وڵاتی ئەرووپایی داوای سەپاندنی گەمارۆی زیاتر بۆ سەر ئێران دەکەن

سەڵاح

پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان کرایە ئەلیکترۆنی

سەڵاح

ئێران ڕۆژی پێنجشەممە‌ی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد

یاسین