ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌مه‌ریكا له‌ ده‌نگۆی ناردنی سه‌رباز بۆ ئۆكرانیا له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، لەو بانگەشانە دەکۆڵێتەوە کە باس لە ناردنی سەرباز دەکەن لەلایەن کۆریای باکوورەوە بۆ ئۆکراینا بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە ڕووسیا.

لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا، گوتەبێژی ڕاگەیاندنی پنتاگۆن، عەمید پاتریک ڕایدەر باسی لەوە کرد ئاگاداری ئەو هەواڵانەن کە بانگەشەی ئەوە دەکەن پیۆنگ یانگ بەمەبەستی هاوکاری کردنی ڕووسیا سەربازی لە ئۆکراینا جێگیر کردووە و، بەڵام هێشتا ئەمانە پشتڕاست نەکراونەتەوە.

ڕایدەر باسی لەوە کرد بەدواداچوون بۆ بانگەشەکان دەکەن و لە نزیکەوە چاودێری بابەتەکە دەکەن و ڕایگەیاند: “ئەگەر بانگەشەکان ڕاست بن، ئەوا پێشوەچوونی هاریکاریی لە نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور نیشان دەدات. ئەمەش ئەو دۆخە خراپە دەخاتەڕوو کە ڕووسیا لە ڕووی هێزەکانی لە بەرەکانی شەڕدا تێیدایە“.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

سبەی لیستی مووچەی مانگی پێنج رەوانەی بەغدا دەکرێت

یاسین

نرخی نەوت لە نزمیدا جێگیرە

سەڵاح