zagros news agency

ڕاگەیندراوێک لە لێژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێرەوە

خاوەن کار و کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەتى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە سبەى 2024.10.20، لەماوەى دیاریکراوى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دەنگدانى گشتیى کە مافى هەموو هاوڵاتییەکە لەو ڕۆژەدا بە ئازادانە بڕواتە سەر سندووقى دەنگدان و دەنگبدات، بڕیارماندا سەرجەم کۆمپانیا و خاوەنکارانى کەرتى تایبەت ماوەى 2 کاتژمێر مۆڵەت بدەن بە کارمەند و کرێکارانیان، تاکو لەو مافەى خۆیان بێبەشن نەبن و بەشداربن لەو پڕۆسە دیموکراتییە و دەنگ بدەن، سەرجەم ڕێگاکان و بازگەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێریش کراوەیە و هاتووچۆى هاوڵاتییانیش بە ئۆتۆمبێل لە ناوشار و قەزا و ناحییەکان ئاساییە و ڕێگە پێدراوە.

وەئاگاداری سەرجەم کارمەند و کرێکارانی کۆمپانیاکان دەکەینەوە، هەر خاوەن کار و کۆمپانیاییەک ڕێگەی پێنەدان، پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن، مقدم شڤان ( 07504630101).

ئومێد خۆشناو
سەرۆکی لێژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێڕ
2024.10.19

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری وەرنەگرتنی غەزال مەولان لە نەخۆشخانەکان دەکات

گوران

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

دڵشاد

ڕووکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر دەربارەی ھەوالی ناڕاستی چەند پەیجێکی ساختەی فیسبووک

سەڵاح