ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسڕائیل ڕێکاری یاسایی دژی ماکرۆن دەگرێتەبەر

 

دوێنێ یەکشەممە، ئیسڕائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل ڕایگەیاند، فەرمانی بە وەزارەتەکەی کردووە دەست بە ڕێکاری یاسایی دژی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بكات، دوای ئەوەی پاریس ڕێگری لە بەشداریی کۆمپانیا ئیسڕائیلییەکان له‌ خستنه‌ڕووی بەرهەمەکانییان لە پێشانگایەکی بازرگانی سەربازییدا کرد.

بڕیاری قەدەغەکردنی کۆمپانیا ئیسڕائیلییەکان نوێترین ڕووداون لەسەر نائارامی حکومەتەکەی ماکرۆن لەسەر جەنگەکەی ئیسڕائیل لە غەززە و لوبنان.

یۆرۆنەیڤاڵی ڕێکخەری پێشانگاکە کە بڕیارە لە 4-7 ی مانگی یانزەدا لە پاریس بەڕێوەبچێت، هەفتەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا وتی حکومەتی فەڕەنسا شاندە ئیسڕائیلییەکانی ئاگادار کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ڕێگەیان پێنادرێت بەرهەمەکانییان لە پێشانگاکەدا بخەنەڕوو، بەڵام دەکرێت ئامادەی پێشانگا بازرگانییەکە بن. ئەو بڕیارە 7 کۆمپانیای گرتووەتەوە.

کاتز وتی ” وەزارەتی دەرەوەم ڕاسپاردووە ڕێکاری یاسایی و دیبلۆماتی بگرنەبەر دژی بڕیارەکەی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ ڕێگریکردن لە پیشاندانی بەرهەمەکانی کۆمپانیا ئیسڕائیلییەکان لە پێشانگای ساڵۆن یۆرۆنەیڤاڵدا لە پاریس.”

وتیشی ” بایکۆتکردنی کۆمپانیا ئیسڕائیلییەکان بۆ دووەمین جار، یاخود سەپاندنی مەرجێک کە جێی قبووڵکردن نیە، ڕێوشوێنی نادیموکراسین کە لە نێوان دوو وڵاتی دۆستی یەکتردا جێی قبووڵکردن نین. داوا لە سەرۆک ماکرۆن دەکەن هەموو ئەو ڕێوشوێنانە هەڵبوەشێنێتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا په‌یامێكی ڤیدیۆیی به‌ زمانی كوردی بڵاو كرده‌وه

سەڵاح

حەماس پێشنیازی ئەمریكا لەبارەی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان پەسند دەكات

یاسین

بۆ جارا ئێکێیە جۆرەکێ نەشتەرگەریێ ل نەخۆشخانا ئازادی دهێتە ئەنجامدان

سەڵاح