zagros news agency

پەرلەمانی فەڕەنسا نيازی وایه‌ لە باربردن به‌ یاسایی بکات

 

ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی فەڕەنسا دەنگدانێکی ئەنجامدا بۆ ئەوەی مافی لە باربردن بۆ ژنان بخاتە دەستوریی وڵاتەکەوە. به‌م بڕیاره‌ فەڕەنسا ده‌بێتە یەکەمین وڵات لە جیهاندا بە پێی یاسا پارێزراویی تەواو بۆ لە ناوبردنی دووگییانی بدات.

کۆنگرێسی هەردوو پەرلەمانەکەی فەڕەنسا لە ژوورێکی تایبەتدا لە کۆشکی ڤێرسایلیس کۆبوونەوە و بە ئاسانی سێ لەسەر پێنجی دەنگەکانییان بە دەستهێنا کە پێویستە بۆ ئەو گۆڕانکارییە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا 72 یاسادانەر دژی پڕۆژە یاساکە دەنگییاندا.

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی ئەو هەنگاوە ” شانازیی فەڕەنسایە ” کە ” پەیامێکی جیهانیی ” ناردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پێشوازی لە شاندێکی خاوەنکار و کۆمپانیاکانی مێرسین کرا

گوران

باخچەلی: کۆنفرانسی یەکڕیزیی کوردی زیان بە پێڤاژۆی ئاشتی دەگەیەنێت

سەڵاح

دیداری ترەمپ و سەرۆک کۆماری لوبنان؛ ئەمریکا بەڵێنی هاوکاری دەدات

یاسین