zagros news agency

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئەمریکا دەڵێت ئامادەی جەنگن

عەباس عێراقی، وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە سەردانێکیدا بۆ کوەیت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوەیت گوتی، ئێران جەنگی ناوێت و هەوڵی نەهێشتنی مەترسیی جەنگ دەدات.
“ئیسرائیل لە نێو دوو جەنگ دایەو دەبێت ڕێگە لەم کارە بکرێت و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەززە ڕابگیرێن”.
نێوبراو گوتی: ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، کارەسات ڕوودەدات و جەختیشی لەوە کردەوە ئیسرائیل بە هەر شێوەیەک هێرش بکات، کۆماری ئیسلامیی ئێران وڵامی دەداتەوە.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەوان شەڕیان ناوێت، بەڵکو ئامادەن بۆ شەڕ و چاودێریی کردەوەی ئەمریکا دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی سەردانی ناوشاری دهۆك دەكات

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

سەڵاح

میسی چارەنووسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

یاسین