zagros news agency

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 10ـەوە ڕاگەیاندرا

 

یاریدەدەری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، شاندێکی دارایی لە بەغدان و لیستی مووچەی مانگی 10ـیان بردووە.

رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند: “شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە بەغدان و لیستی مووچه‌ی مانگی 10ی گه‌یاندووه‌ته‌ به‌غدا.”

ڕوونیشی کردەوە: “بۆ مووچەی مانگی 10 پێویستمان به‌ 996 ملیار دیناره.”

ئاماژەی بەوەش دا: “گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا ماون، لەو سۆنگەیەوە، تا 20ی مانگی داهاتوو مۆڵه‌ت دراوه‌ته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ بایۆمه‌تری و (UPN)ـیان نییه‌، به ‌ته‌واوبوونی ئه‌وه‌ش، كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆتایی دێت”

ئاشکراشی کرد، دوو هەزار و 200 فەرمانبەر و  مووچەخۆر ماون بایۆمەتری بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیندراوێک لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێرەوە لە بارەی “دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن”

سەڵاح

یاسای حەشدی شەعبی بۆ پەرلەمانی داهاتوو جێدەهێڵدرێت

یاسین

ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێکی تاران کەوتەوە

یاسین