zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق دەكات

 

ڕۆژی چوارشەممە 30ی تەممووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (د. محمد الحسان) نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و جەختیش لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لایەنەكان كرایەوە بۆ تێپەڕاندنی گرفت و ئاڵنگارییەكان.

بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ بڕیار لەوەزارەتى خوێندنى باڵاوە لەبارەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی عێراق

سەڵاح

خه‌لیل دۆسكى: رژێما به‌عس بزاڤێن قڕكرن ملله‌تێ كورد دا

دڵشاد

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)

یاسین