ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 1ـی ئاداری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکاندا 178 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لەو داهاتە 81 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 97 ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.


لە فیلمەکەدا تیمۆتی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی، زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر ساڵیادی شەهیدبوونى هونەرمەند جەوهەر باپیر کرایەوە

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART