ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌مریكا و به‌ریتانیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر حوسییه‌كان

 

به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی 11ی 2024، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا جارێكی تر هێرشیان كرده‌ سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن.

هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا به‌ مووشه‌ك بۆردومانی سه‌ربازگه‌ی جه‌ربانیان له‌ سه‌نحان له‌ باشووری رۆژئاوای سه‌نعا كردووه‌.

هاوكات سه‌ربازگه‌ی حه‌فا له‌ باشووری سه‌نعا بۆ جارێكی تر بۆردومان كرا و ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ به‌ هاوه‌نی جۆری بی 2ی شه‌بیحه‌ی ئه‌مریكی بۆردومان كراوه‌.

سه‌ربازگه‌ی حه‌فا كه‌ بۆردومان كرا ژماره‌یه‌ك خه‌نده‌قی حوسییه‌كانی تێدایه‌ و ئه‌و خه‌نده‌قانه‌ حوسییه‌كان و شاره‌زایانی سوپای پاسدارانی ئێران به‌كاری دێنن و شوێنی دروستكردنی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌ربازگه‌ی حه‌رف سفیانی سه‌ر به‌ پارێزگای عومرانوعه‌لی له‌ سنووری سه‌عده‌ بۆردومان كراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ به‌هه‌مان شێوه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا چه‌ند سه‌ربازگه‌ و پێگه‌یه‌كی حووسیه‌كانی یه‌مه‌نی بۆردومان كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌وڵی دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ده‌درێت

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

دەزگای هەواڵگریی تورکیا کوشتنی دوو بەرپرسی دیاری یەپەگەی راگەیاند

سەڵاح