zagros news agency

لاپۆرت قوربانی دەدات بۆ ئەوەی بچێتە ڕیاڵ مەدرید

 

ئیمریک لاپۆرتی بەرگریکاری یانەی نەسری سعوودی، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی قوربانییەک بدات بۆ ئەوەی لە وەرزی ئێستادا ڕوو لە یانەی ڕیال مەدرید بکات.
پێشتر هەواڵەکان باسیان لەوە کردبوو کە لاپۆرتێ ئامانجی سەرەکی یانەی ڕیال مەدریدە لە زستانی داهاتووی مێرکاتۆ.
بەپێی بەرنامەی “ئێل چیرینگویتۆ”ی ئیسپانی، لاپۆرتی هەڵبژاردەی یەکەمە بۆ پشتگیریکردنی بەرگری یانەی ڕیال مەدرید لەم وەرزەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لاپۆرتی ساڵانە 20 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانەی نەسری سعودیە وەردەگرێت، بەڵام ڕازی بووە تەنها 5-6 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت، واتە کەمتر لە یەک لەسەر سێی مووچەی ئێستای، بۆ ئەوەی ڕووبکاتە ڕیال مەدرید.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی خۆی گەیاندە پێشەنگی پریمەرلیگ

یاسین

پەیامێکی گرنگ لە ئەلۆنسۆوە بۆ ڤینیسیۆس

یاسین

کریستیانۆ:وازهێنانم لە تۆپی پێ زۆری نەماوە

یاسین