zagros news agency

ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە بنکەی ئاسمانی ‘حمەیمیم’ بۆ گواستنەوەی چەک بۆ حزبوڵڵای لوبنانی بەکار بهێنرێت

 

ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نوێنەری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە سووریا ڕەتیکردەوە بنکەی ئاسمانی ‘حمەیمیم’ـی ڕووسیا لە سووریا، بۆ دابینکردنی چەکی ئێران بۆ حزبوڵڵای لوبنان بەکار بهێنرێت و گوتی تەنها دەنگۆیە.

لاڤرێنتیڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسیا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکرایەوە، گوتی: سوپای ڕووسیا بە ڕوونی بە ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە ئەو هێرشانەی لە نزیک بنکەکە ئەنجامی دەدات “قبووڵ ناکات”، دەشڵێت: هیوادارین ئیسرائیل هێرشەکانی لە نزیک بنکەکەی ڕابگرێت، کە دەکاتە سەر هێزەکانی سووریا.

نوێنەری ڕووسیا ڕوونی کردەوە، خواستی ئیسرائیل بۆ بەدەستهێنانی گەرەنتی ڕێگریکردنە لە ئەگەری گواستنەوەی باری سەربازی لە ڕێگەی سووریاوە بۆ لوبنان.

سەبارەت بە لوتکەی ئاستانە، نوێنەرەکەی پوتین دووپاتیکردەوە، ڕووسیا و ئێران و تورکیا باسیان لە ئەگەری بانگهێشتکردنی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا نەکردووە بۆ ئەو لووتکەیەی کە بڕیارە لە ساڵی 2025 لە ڕووسیا بەڕێوەبچێت.

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نه‌مسا چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ ده‌کەن

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی کردەوە

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول لە نێو یاریگا و هاندەرانی تووشی شکست هات

یاسین