ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەردۆغان: هەڵمەتی سەربازی بەردەوام دەبێت

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت هەڵمەتی سەربازی هەمیشە لە رۆژەڤیاندایە و هەر کاتێک هەست بە هەڕەشە بکەن، ئامادەن هەڵمەتیان دەست پێبکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای گەڕانەوەی لە کۆبوونەەی لوتکەی کۆپ لە باکو، لەنێو فڕۆکەدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
ئەردۆغان لەسەر پرسیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە گوتی: هێشتا ئومێدی بە بەشار ئەسەد ماوە لەگەڵی کۆببێتەوە و بەیەکەوە پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا چاک بکەنەوە.
ئەردۆغان لەبارەی هێرشی سەربازی بۆ سووریا و رۆژئاوای کوردستان گوتی، لەپێناو ئاسایشی تورکیا و ئارامیی هاووڵاتییان هەڵمەتی سەربازی هەمیشە لە رۆژەڤیاندایە و هەر کاتێک هەست بە هەڕەشە بکەن، ئامادەن ئەم هەڵمەتە دەست پێبکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان

یاسین

پارێزگارێ دھۆکێ دەستخوشی ل چیاڤانەکێ کر کو شیایە بگەھیتە گوپیتکا ئێڤرست

یاسین

وەزیری بەرگریی ئێران: هێرشەکەی سەر ئیسرائیل ئامانجەکانی پێکاوە

یاسین