zagros news agency

جەک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، جۆ بایدن لە دیدارەکەیاندا لە کۆشکی سپی، بە دۆناڵد ترەمپی گوت، هەرچەند چین گەورەترین ئالینگارییە و ئەگەری هەیە زیان بە پێگەی جیهانیی ئەمریکا بگەیەنێت، بەڵام ئێران گەورەترین لەدژی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا هەڕەشەی خێرایە.
سولیڤان بۆ میدیاکارانی ئاشکرا کرد، خێراترین بابەت ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەکانیەتی کە بەردەوامن لەو هەنگاوانەی ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە خەڵکی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن و پێویستە بەخێرایی بەرەنگاریان ببینەوە.
جۆ بایدن لە سەرەتای کاری کابینەکەیەوە هەوڵی دا ڕیککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی ٥+١ زیندوو بکاتەوە. دۆناڵد ترامپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا لەم ڕێککەوتنە دەرچووبوو و پێی وابوو ئەم ڕێککەوتننامەیە ژێرخانی دارایی ئێران و هاوپەیمانە ملیشیاکانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەهێز دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک دەکات

سەڵاح

ناڕەزایەتیی هەزاران هاووڵاتیی دانیمارکی دژی لێدوانەکانی دۆنالد ترەمپ

یاسین

بڕیاری نوێ لەسەر کارتە سوورەکەی دین هاوسن دەدرێت

یاسین