zagros news agency

نەیشینزلیگ.. ئینگلتەرا سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگی بەدەستهێنا

لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی نەیشینزلیگدا، هەڵبژاردەی یونان لەنێو خاکی خۆی ڕووبەڕووی ئینگلتەرا بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا شێرەکانی ئینگلتەرا توانیان یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە یونان بهێنن.

 

لەگەڵ دەستپێک و خولەکەکانی یارییەکەدا، ئینگلتەرا لەڕێگەی ئونی واتکینس لە خولەکی حەوت تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگای هەژاند، دوای ئەوە یاریێکی بەهێز بینرا و ناوبژیوان چەندین کارتی زەردی بەڕووی یاریزان بەرزکردەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایمدا، ئینگلتەرا باشتر گەڕایەوە و زیاتر کۆنترۆڵی تۆپی لابوو، هەردوو هەڵبژاردە لەو تایمەدا چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر،

هەڵبژاردەی یونان لە خولەکی 77 بە گۆڵێکی هەڵە لە خویان ئینگلتەرای کردە خاوەن گۆڵی دووەم، لە خولەکی 83دا جارێکی تر کورت جونس گۆڵەکەی بەسەرکردەوە و گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پلەی یەکەمی گرووپی دێت بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یونان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نزیكەی ٣٠٠ دۆنم گەنمی جوتیاران سوتا

گوران

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا خالید مەلەکی

سەڵاح

بەپەلە.. لە هەولێرەوە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ، ڕەوانەی بەغدا کرا

سەڵاح