ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باشترین سەرچاوە ڕووەکیەکانی ئۆمێگا3

ئۆمێگا3 بەیەکێک لە ماددە بەسوودە سەرەکیەکان بۆ تەندروستی جەستە دادەنرێت یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان و دابەزینی ڕێژەی چەوری زیانبەخش دەدات، هەروەها ئەگەری توشبوون بە خەڵەفان کەمدەکاتەوە.

هەرچەندە ماسیەکانی وەک سەلەمون و تونە بە سەرچاوەی سەرەکی ئۆمێگا3 دادەنرێن بەڵام بۆ ئەو کەسانەی ڕووەکین خواردنیان قورسە بۆیە دەتوانن سوود لەم سەرچاوە دەوڵەمەندانە بە ئۆمێگا3 وەربگرن:

-تۆوی شیا
سەرچاوەیەکی ڕووەکی ئۆمێگا3 یە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پڕۆتینەکان، دەتوانرێت لەگەڵ شۆفان تێکەڵبکرێت و بخورێت.

-گوێز
ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3ی تێدایە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە.

-تۆوی کەتان
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، پڕۆتین، کانزاکان و ئۆمێگا3 سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە و یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن و پەستانی خوێن دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو ١٠ خاڵانە جێبەجێ بکە ئەگەر دەتەوێ كێشت دابەزێنیت مانگی ڕەمەزان

lana

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم بۆ پێست

lana

چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی غازاتی سك

یاسین