ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا پێی نایە هەزارەمین ڕۆژیەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 1000 ڕۆژ بەسەر شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیادا تێدەپەڕێت، بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە زۆرترین کوژراو و بریندار لە ئەورووپا لەو شەرەدا بووە، کە ململانێکان گەیشتووەتە قۆناغێکی تاریک.
ئەمڕۆ سێشەممە، 19-11-2024، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاویکردەوە، لەسەرەتای شەڕەوە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 906 هەزار و 500 سەربازی ئۆکرانیا کوژراو و بریندار بوون.
ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”ی ئەمەریکی لەم دواییانەدا بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، تا ئێستا 57 هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژراون.
هاوپەیمانی ناتۆش ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ڕووسیای بە زیاتر لە 600 هەزار کوژراو و بریندار مەزەندە کردووە، هاوکات سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاواش ڕایانگەیاندووە کە لە نێو ڕووسەکاندا 200 هەزار کەس کوژراون و 400 هەزار کەسیش بریندار بوون.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم دەکات

سەڵاح

ئەمریکا: له‌سه‌ر بوونی حووسییەکان و حەماس، نیگه‌رانییه‌كانمان به‌ عێراق راگه‌یاندوه‌

سەڵاح

میلیشیای سەر بە ئێران بازگەیەکیان لە شاری بوکەمالی دێرەزۆر چۆڵ کرد

سەڵاح