zagros news agency

بەرشەلۆنە چاوی له دەیڤدە

 

ئیدارەی بەرشەلۆنە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ جۆناسان دەیڤیدی کەنەدی، هێرشبەری یانەی لیل، لە میرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا.
گرێبەستەکەی دەیڤد لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، هەروەها دەتوانێت بە خۆڕایی لەگەڵ هەر یانەیەک واژۆ بکات، ئەمەش لە مانگی یەکی داهاتووەوە دەست پێدەکات.
دەیڤد لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە لە منداڵییەوە پاڵپشتی یانەی بەرشەلۆنە دەکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، ئەو لێدوانانەی لەم دواییانەدا جۆناسان دەیڤد سەبارەت بە بەرشەلۆنە داویەتی، بە هیچ شێوەیەک جێگەی سەرسوڕمان نەبوون بۆ بەرپرسان و تەکنیکارانی یانە کەتەلۆنییەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا کشانەوەی خۆی لە خولێکی گەورەی ئەوروپی ڕاگەیاند

یاسین

سیبایۆس چاوەڕێی ڕیاڵ مەدریدە

یاسین

په‌رله‌مانتارێكی پارتی لەڕێگای زاگرۆسەوە زانیاری له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌خاته‌روو

یاسین