zagros news agency

نەتانیاهۆ لە دادگەی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان لە لاهای فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین نەتەنیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆواڤ گالانت وەزیری پێشووی بەرگریی ئەم وڵاتە و فەرماندەیەکی باڵای حەماس دەرکرد.

دادگاکەی لاهای رایگەیاند، بەگوێرەی بەڵگان نەتەنیاهو و گالانت تاوانی جەنگیان کردووە و سیاسەتی برسیکردنیان لە غەززە بەکارهێناوە.

لە بەرانبەردا نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەم بڕیارەی سەرکۆنە کردووە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و هۆڵەندا پابەندیی خۆیان بۆ جێبەجێ‌کردنی ئەم بڕیارەی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان ڕاگەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) له‌ هه‌ولێر بەڕێوە دەچێت

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ د. محه‌مه‌د شوکری ده‌كات

یاسین