zagros news agency

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول سەرکردایەتی سەڵاح پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

لە یارییەکانی هەفتەی 12ی خولی نایابی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی ساوسهامپتۆن و لیڤەرپوول ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا ڕێدز توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ شکست بە ساوسامپتۆن بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم، لیڤەرپول بە بەهێزی دەستپێکرد و پاش چەندین هێرش یاریزان سوبوسلای لە خولەکی 30 گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام لە هێرشێکدا و لە خولەکی 42 ئارمسترۆنگ ئەنجامەکەی بۆ یانەی خاوەن یاریگا یەکسانکردەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، ساوسهامپتۆنی خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 56دا لەڕێگەی توانی گۆڵی دووەم تۆماربکات،

بەڵام لیڤەرپوولی پێشەنگ بەمە نەوەستاو توانی دوو گۆڵی تر لەلایەن یاریزان محەمەد سەڵاح لە خولەکەکانی 65 و 83 دوو گۆڵی تۆماربکات و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

 

بەم سەرکەوتنە، لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد و ساوسهامپتۆنیش لە کۆتایی ڕیزبەندیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆپێک پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقی بۆ ساڵی داهاتوو بەرزکردەوە

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی 2026

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

سەڵاح