ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاندێکى هەرێم لە کردنەوەى پیشانگایه‌ك له‌ ئه‌سته‌نبۆل بەشداری کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.11.26، لەسەر بانگهێشتى وەزیرى بازرگانى وڵاتى تورکیا، شاندێکى هەرێمى کوردستان، کە پێکهاتبوو لە  ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر وئایدن مەعروف، وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان و بریکارى وەزارەتى بازرگانى و سەرۆک و ئەندامانى ژوورە بازرگانییەکانى هەولێر و سلێمانى، بەشداربوون لە کردنەوەى  پیشانگاى MUSIAD EXP 2024 لەشارى ئیستەنبۆڵ، کە بە ئامادەبوونى جێگرى سەرۆککۆمار و ژمارەیەکى تر لە وەزیرى و بەرپرس و کاربەدەستانى وڵاتەکە بەرێوەچوو.

لە پیشانگاکەدا، کە کۆمپانیاکانى 100 وڵات تێیدا بەشدارن، هەرێمى کوردستانیش بەشدارە لە پیشانگاکەدا و لە پەراوێزى پیشانگاکەشدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان دەبێت.

May be an image of 14 people, suit and text

May be an image of 3 people

 

May be an image of 15 people, suit and text

May be an image of 9 people and text

May be an image of 9 people and text

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس-لەندەن دەکات

سەڵاح

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو فەرماندەی باڵای ڕووسیا دەرکرا

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

یاسین