zagros news agency

نیشانەکانی کەمی کانزای مەگنسیۆم لەجەستەدا

کانزای مەگنسیۆم یەکێکە لە کانزا گرنگەکان بۆجەستە و کەمبوونی کاریگەری لاوەکی لەسەر تەندروستی دەبێت، چونکە مەگنسیۆم یارمەتی ئەنزیمەکان دەدات بۆ جێبەجێکردنی کردارە کیمیاییەکانی جەستە، ڕۆڵی لە بەرهەمهێنانی پڕۆتینەکاندا هەیە، یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکە و ئێسکەکان دەدات و کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.

کەمبوونی کانزای مەگنسیۆم لەجەستەدا ڕاستەوخۆ درکی پێناکرێت تا ڕێژەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو لەجەستەدا دادەبەزێت، بەپێی ماڵپەڕی”میدیکاڵ ئێکسپرێس” توێژینەوەکان سەلماندویانە لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیشدا بەڕێژەی %10 بۆ %30ی دانیشتوانیان کەمی ئەم کانزایەیانەی هەیە و نیشانەکانیشی بریتین لە:

-لەدەستدانی خواستی خواردن
-ماندوێتی
-دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە
-ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر فەرامۆش بکرێت مەترسی توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک دڵ، فشەڵبوونی ئێسکەکان، شەکرە لەجۆری دوو، ژانەسەری نیوەی و زەهایمەر زیاددەکات.

چارەسەرکردنی لەڕێگەی زیادکردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بەم کانزایە بۆ سیستمی خۆراکی باشترین ڕێگایە و بەڕێژەیەکی زۆر لە چەرەساتەکان، تۆوەکان، دانەوێڵەکان، پاقلەمەنیەکان، سەوزەواتەکان، شیر، مۆز و ئاڤۆکادۆدا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە لە سەرمادا ئەم رێنماییانە جێبەجێبکە

lana

یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە دهۆک گیانی لەدەستدا

یاسین

ئەم خۆراکانە زیان بە گورچیلە دەگەیەنن

lana