zagros news agency

دووشه‌ممه‌ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

 

شەممە، 30-11-2024، ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، کارنامەی دانیشتنی یەکەمی خولی پاییزەی ساڵی یەکەم، لە خولی شەشەمی پەرلەمانی بڵاو کردەوە کە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی دووشەممە، 02-12-2024، بەڕێوە دەچێت.

کارنامەکە لە چوار بڕگە پێک دێت:

یەکەم: کردنەوەی دانیشتنەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز.

دووەم: یەک خولەک بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.

سێیەم: بانگهێشتکردنی بە تەمەنترین کاندیدی ئامادەبوو، لە پالێوراوانی سەرکەوتووی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن سەرۆکی دیوانی پەرلەمان بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە؛ بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 11 و بڕگەی یەکەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

چوارەم: سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم، کاندیدە هەڵبژێردراوەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق بانگ دەکات بۆ سوێندخواردنی یاسایی، بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پاشان دانیشتنەکە لەلایەن سەرۆکی یەکەم دانیشتن بەپێی حوکمی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەبرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەندروستیی جیھانی: لە ئەوروپا 191 ملیۆن کەس لەژێر پلەی گەرمیی سەرووی 35 پلەدان

سەڵاح

ئیسرائیل بنکە و ژێرخانی سەربازیی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان کردە ئامانج

یاسین

کۆپا ئەمریکا.. ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی مارتینێز گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین