zagros news agency

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دەکات

 

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 12/1 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی کرد.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە.
تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بێ دواخستن و لێبڕین بنێرێت.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە لە دوای یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێویستە لە زووترین کاتدا،حکومەتێکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز پێکبهێنرێت.هەروەها لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی نزیکدا کرایەوە.
باڵیۆزی ئەمەریکا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکرنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: ئه‌و دوو بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی به‌رانبه‌ر به‌ هه‌رێم ده‌ریكرد به‌ته‌واوی بڕیاری نایاسایی بوون

دڵشاد

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش- هەولێر

یاسین

یەکەم سەردانی شاندێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا

سەڵاح