ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆنفرانسی “سەکۆیەک بۆ پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان” ئەنجام دەدرێت

 

لە ساڵیادی پەسەندکردنی جاڕنامەى جیهانیی مافەکانی مرۆڤ کۆنفرانسی “سەکۆیەک بۆ پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان” ئەنجام دەدرێت

لە (76)ـەمین ساڵیادی پەسەندکردنی جاڕنامەى جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2024، نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسێك بە ناونیشانی”سەکۆیەک بۆ پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان” ئەنجام دەدات.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، گرنگیی زۆری داوە بە مافەکانی هاووڵاتییان و ئازادییەکانی بە گشتی؛ پەسەندکردنی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021-2025) ئاماژەی گرنگیدانە بەم پرسە و جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردە نێودەوڵەتیانەی، کە ئاڕاستەی هەرێم کراون، لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ بە مەبەستی گونجاندنی یاسا بەرکارەکان لەگەڵ ڕێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان؛ هەروەها بەشێکە لە پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم.
لەم کۆنفرانسەدا بە داتا و ژمارە، هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم لەم ڕووەوە پێشکەش دەکرێن.
کۆنفرانسەکە مینبەرێکە بۆ تێڕامان لەو پێشکەوتنانەی بەدی هاتوون، بەپێی پابەندبوون بە پەیماننامە و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان لە بواری حوکمڕانیی باش و تیشک خستنە سەر هەوڵە بەردەوامەکان، بۆ هێنانەدیی دادپەروەری و یەکسانی، هەروەها دەرفەتێکە بۆ ئەوەى هەرسێ دەسەڵاتی “یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەری”هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر بکەن لە پرۆسەی بەرجەستەکردنی داواکارییە نێودەوڵەتییەکان.
لە کۆنفرانسەكەدا نوێنەرانی دەسەڵاتی دادوەری، پەرلەمان، حکومەت و فەرمانگە و دەستە سەربەخۆکان، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، سەرۆکایەتیی کۆمار، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی دادی فیدراڵی، بەشدار دەبن.
لەلایەکی دیکەوە ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، یۆنامی و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادە دەبن، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێشهاتە سەرەکییەکان، ئاڵنگارییەکان و دەرفەتەکانی داهاتوو لەم بوارەدا.

کۆنفرانسەکە دەبێتە دەرفەتێک بۆ گفتوگۆكردن، دەربارەی هەماهەنگی و هاوکاری لەسەر ئاستی ناوخۆیى، نێودەوڵەتی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆڵی حکومەت لە پێشخستن و پەرەپێدان و پتەوکردنی مافەکانی مرۆڤ.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: لە هەندێ کاتدا ئەگەرى  بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت

سەڵاح

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

دڵشاد

زانیاری نوێ لە بارەی دابەشکردنی مووچە دەخرێتە روو

یاسین