zagros news agency

باشترین جۆرەکانی چەرەسات بۆ تەندروستی پێست

چەرەساتەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکین، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا، دژەئۆکسان، پڕۆتین، چەوری تەندروست و ڕیشاڵەکان، سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

چەرەساتەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی پێست هەیە، هەندێک جۆریان یارمەتی ڕەونەقدارکردن و مانەوەی بە گەنجی دەدەن ئەوانیش:

-بادەم
سەرچاوەتەکی سەرەکی ڤیتامین ئی یە، کە پێست لە تیشکی سەروبنەوشەوی دەپارێزێت و بەشێداری دەیهێڵێتەوە.

-گوێز
دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا3 و تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئۆکسانی هەیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە، هەروەها ڕێگری لە نەخۆشیە مەترسیدارەکانی وەک شێرپەنجە و دڵ دەکات.

-فستق ڕێژەیەکی زۆر بۆلیفینیۆل و ڤلافۆنۆیدی تێدایە ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە و تێکچوونی پێست دەکات.

-گازۆ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان پارێزگاری لە تەندروستی پێست و مانەوەی بەگەنجی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند خۆراکێکی باو مەترسیی ڕاستەوخۆیان لەسەر تەندروستی دڵ هەیە

یاسین

یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

lana

رۆژانە خواردنی زەیتی زەیتون ئەم سوودانە بە جەستە دەبەخشێت

lana