ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆكی كۆریای باشوور باری لەناكاوی لە وڵات ڕاگەیاند

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی 3ی 2024، سەرۆكی كۆریای باشوور باری لەناكاوی سەربازیی “بۆ پاراستنی وڵاتەكە لە هێزە كۆمۆنیستەكان” ڕاگەیاند و كارەكانی پەرلەمانیشی هەڵپەسارد.
یۆن سۆن یۆل، سەرۆكی كۆریای باشوور، له‌ گوتارێكدا ئاماژەی بە پێشنیازێکی پارتی دیموکراتی ـی ئۆپۆزسیۆن کرد کە زۆرینەی پەرلەمانی ئه‌و وڵاته‌ پێك ده‌هێنن، بۆ دوورخستنەوەی گه‌ورەداواکارانی گشتی و ڕەتکردنەوەی پێشنیازی بودجەی حکوومەت.
سەرۆكی كۆریای باشوور ڕاگەیاندووە، بۆ پاراستنی كۆریای باشووری لیبراڵ لە هەڕەشەكانی هێزە كۆمۆنیستەكانی كۆریای باكوور و بەرەنگاریی هێزە یاخییەكانی دژی دەوڵەت، باری لەناكاو و فریاگوزاری ڕادەگەیەنین.
سەرۆكی كۆریای باشوور پارتی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆن بە هاوسۆزی كۆریای باكوور و جڵەوكاری پەرلەمان لە قەڵەم داوە.
كیم یۆنگ هیۆن، وەزیری بەرگریی كۆریا، فەرمانی بە كۆبوونەوەی گەورەبەرپرسانی وڵاتەكە كردووە، تاكوو وریا و ئاگادار بن و پێش بە هەوڵەكانی هێزە كۆمۆنیستەكان بگرن.
سەرۆكی كۆریای باشوور كە دەگوترێت لە چەند مانگی ڕابردوودا ئاستی جەماوەریبوونی لە وڵاتەكە كەمی كردووە، توانای پاڵپێوەنانی پرۆژەكانی لە پەرلەماندا بە هۆی كاریگەریی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكە قورس بووە و ئەوەش كێشەی لێكەوتووەتەوە.
پارتی دەسەڵاتی گەلی پارێزگاران كە سەرۆك لەو حزبەدایە، لەگەڵ حزبی دیموكراتیی ئۆپۆزسیۆن لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە گەیشتوونەتە بنبەست و ئەوەش بووەتە هۆی داخستنی پەرلەمان لەلایەن سەرۆكەوە، كە بە بۆچوونی ئەو لەلایەن كۆریای باكوور هان دەدرێن و بەربەست لەبەردەم كۆریای باشوور دروست دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی: کێشەی ئێمە لەگەڵ عێراق کێشەی شوناسی نەتەوەیی و کێشەی خاکە

یاسین

لە دژی ناردنی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا، ڕووسیا هۆشداری دایە ژاپۆن

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

sirwan