zagros news agency

بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سووریا، نەتەوە یەکگرتووەکان په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان نه‌كردوه‌

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا، گێیر پێدەرسن لە گفتوگۆ و پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ لایەنەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سووریا بەردەامە.

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە گێیر پێدەرسن لە گفتوگۆ و پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ لایەنەکان و بەرپرسانی باڵا لە سووریا بەردەامە.

ئاماژەی بەوەشدا، دوێنێ چوارشەممە، گێیر پێدەرسن لەگەڵ نوێنەرانی ڕووسیا، تورکیا و ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا کۆبووەتەوە.

باسی لەوەش کرد، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا بە تەلەفۆن لە بارەی دۆخی سووریا لەگەڵ ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئێران، عەلی ئەسغەر خاجی و وەزیری دەرەوەی ڕژێمی سووریا، بەسام سەباغ قسەی کردووە.

چاوەڕان دەکرێت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا، گێیر پێدەرسن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سووریا سەردانی دۆحە پایتەختی قەتەر بکات.

ستیفان دوجاریک ئاماژەی بەوەشدا، گێیر پێدەرسن لەسەردانەکەی بۆ دۆحە، پەیامێک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە تیایدا داوا دەکات کە بەپەلە ھەوڵەکان لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سووریا بخرێنەگەڕ.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە باکووری کوردستان دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا

یاسین

ئەپل جەخت دەکاتەوە ئایفۆن باشترین و بەهێزترین ئامێری ژیریی دەستکردە لە جیهاندا

سەڵاح

وەزیری بازرگانیی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سنووری پارێزگای دهۆک بە فەرمی دەستیپێکرد و بڕی وەرگرتنیش بۆ ئەمساڵ دیاریکرا

دڵشاد