ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڤینیسیۆس چۆن بە بەرهەمێکی بەنرخ بەسەر شۆکی باڵۆن دۆردا زاڵ بوو

 

ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی ڕیال مەدرید، دوو هەفتە دوای لەدەستدانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بە ڕۆدری ئیسپانی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام ئەمجارەیان نەک لەڕێگەی ئاستەکەیەوە لە یاریگادا، بەڵکو لەڕێگەی هەڵگرتنی بەهای کاتژمێرێکی لوکسەوە کە بەهاکەی٤٠٠ هەزار دۆلارە.
لە هەنگاوێکدا کە دوو پەیامی بۆ هاندەران و ڕەخنەگران هەڵدەگرێت، ڤینیسیۆس توانای خۆی نیشاندا بۆ زاڵبوون بەسەر نائومێدییەکەیدا بە چێژوەرگرتن لەو شتە گرانبەهایانەی ژیان کە جیهانی تۆپی پێ بۆی دابین دەکات.
ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا کۆمەڵێک وێنەی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییەیان بڵاوکردەوە کە کاتژمێرێکی لەدەستە کە بە تایبەتمەندی تایبەت دروستکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئومێد خۆشناو پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی بۆ یانەى هەولێر دووپات دەکاتەوە

یاسین

لیڤەرپوول ئۆفەرێک پێشکەشی ڤان دایک دەکات

یاسین

شێخ محەمەد : کریستیانۆ خۆبەزلزانە

یاسین