ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەریتانیا بە تۆمەتی تیرۆر شەش ئەندامی پەکەکەی دەستگیرکرد

پۆلیسی بەریتانیا بڵاویکردووتەوە؛ لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانیان بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر، شەش ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لەناوچە جیاوازەکانی لەندەن دەستگیرکردووە و ئەو شەش کەسە ڕووبەڕووی تۆمەتی تیرۆر دەکرێنەوە.
سەبارەت بە تەمەن و ڕەگەزی ئەم ئەندامە دەستگیرکراوانەی پەکەکە لە بەریتانیا، پۆلیسی ئەم وڵاتە دەڵێت؛ چواریان پیاون و دووانیان ئافرەتن و تەمەنیان لەنێوان ٢٣ بۆ ٦٢ ساڵی دایە. لێکۆڵینەوەش لەم دەستگیر کراوانە بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە

یاسین

بوومەلەرزەیەک له‌ فلیپین روویدا

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) دەكات

یاسین