zagros news agency

یاریزانانی بەرشەلۆنە بەدەست سترێسەوە دەناڵێنن

 

بارسێلۆنا پێویستی بەوەیە عەقڵیەتی خۆی لە چامپیۆنزلیگدا بگۆڕێت ئەگەر بیەوێت ڕاستەوخۆی پاڵاوتن بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر بکات و لە مانگی شوباتی داهاتوو دووربکەوێتەوە لە ئەنجامدانی یارییە زیادەکانی دەرچوون.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، فلیک سەرنجی داوە یاریزانانی بەرشەلۆنە بەدەست سترێسەوە دەناڵێنن، بۆیە لە یارییەکانی ئەم دواییە دەستی بە بەرەنگاربوونەوەی ئەم بابەتە کرد.
فلیک یارییەکەی بەرامبەر ڕیال مایۆرکا بە هێشتنەوەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی لەسەر کورسی یەدەگ دەستپێکرد بۆ ئەوەی بڕێک پشوو بدات، بەتایبەتی کە تەمەنی 36 ساڵە و سەرەڕای گرنگیدان بە لەشجوانی خۆی، بەڵام 20 یاری سەرەکی لەسەر یەک ئەنجامداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەوڵی نێودوڵەتی بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشی سووریا هەیە

یاسین

رۆنالدۆ دوور دەخرێتەوە

یاسین

له‌ به‌غدا شه‌ڕ له‌نێوان میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕوویدا

یاسین