لەگەڵ پێشڕەوی خێرا و لەناکاوی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەرەو دیمەشقی پایتەخت، چارەنووسی بەشار ئەسەد، سەرکۆماری پێشووى سووریا لە دەستی ڕوسیادا بوو، کە چاوەڕێی ئەوە بوو بە هەموو شێوەیەک دەستوەردان بکات بۆ ڕزگارکردنی هاوپەیمانەکەی.
ئاژانسی (بلومبێرگ) دەڵێت، بەگوێرەی سێ سەرچاوە، ڕووسیا قەناعەتی بە ئەسەد کردووە کە لە شەڕەکەدا دەدۆڕێت و ڕێگەی سەلامەتی پێشکەش بە خۆی و خێزانەکەی کردووە ئەگەر دەستبەجێ بڕوات.
ئەو سەرچاوانە دەشڵێن، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا داوای ئەوە دەکات بزانێت بۆچی دەزگای هەواڵگری ڕووسیا چاودێریی مەترسی پەرەسەندنەکانی سەر دەسەڵاتی ئەسەدیان نەکرد تا درەنگ كهوت.
دوو سەرچاوە ڕایانگەیاند کە بریکارە هەواڵگرییەکانی ڕووسیا هەڵهاتنەکەیان ڕێکخستووە و ئەسەدیان لە ڕێگەی بنکە ئاسمانییەکەی ڕووسیا لە سووریا، گواستەوە.
یەکێکیان وتی، کە ئامێری ناردن و وەرگرەکەی فڕۆکەکە کوژاوەتەوە بۆ ئەوەی نهزانرێت بهرهو كوێ دهفڕن.
لە ماوەی چەند سەعاتێکدا دوای ڕۆیشتنی ئەسەد، گرووپه چەکدارەکان بەبێ ڕووبەڕووبوونەوە چوونە ناو دیمەشق و ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدیان، ڕاگەیاند.
سەرۆکی سەنتەری شیکاری ستراتیژی و تەکنەلۆژیاکان کە بنکەکەی لە مۆسکۆیە، ڕوسلان پوخۆف ڕایگەیاند، “زۆر لۆژیکییە” ڕووسیا داوای تەسلیمبوون له ئەسەد بکات، چونکە دەیەوێت خۆی لە خوێنڕشتن، دوور بخاتەوە.
ڕۆژی سێشەممە سێرگی ڕیابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە بەشار ئەسەد لەلایەن ڕووسیا میوانداری دەکرێت، ئەمەش یەکەم جار بوو حکومەتی ڕووسیا، بوونى ئهسهد لهو وڵاته پشتڕاست بكاتهوه.