zagros news agency

دێربی مانچستەر سوور بوو

 

لە دێربی مانچستەر لەنێو یاریگای ئتیحادی تایبەت بە سیتی،هەر دوو یانەی مانچیستەر سیتی مانچیستەر یونایتد بەیەک گەییشتن،یاریەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەستی پێکرد،گڤاردیۆلی کڕواتی توانی بەلێدانی سەر گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی تیپەکەی تۆمار بکات لەخولەکی 36 و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە هاتە کۆتایی.
لە گێمی دووەمی یاریەکە یونایتد شۆکی تووشی سیتی و گواردیۆلا کرد و لە خولەکەکانی کۆتایی و بەدیاری کراوی خولەکی 88 لەڕێی بڕۆنۆ فێرناندێز توانی گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکات بەلێدانی سزا،هێشتا ماتەمی ئەو گۆڵە بۆ سیتی کۆتایی پێنەهات بوو،کوڕە لاوی لێهاتوو “ئاماد دیالۆ” لەخولەکی 90 گۆڵی توانی پێشکەوتنی شەیتانە سوورەکان تۆمار بکات.
سەر ئەنجام یاریەکە بە 2-1 لەبەرژەوەندی یانە سوور پۆشەکەی شاری مانچستەر کۆتایی هات و ستی شکستێکی تری لەخولەکە نووسیەوە و یونایتد بە شێوەیەکی کاتی هاتە پلەی دوانزەیەمی خولەکە و سیتی دابەزیە پلەی پێنجەمی خولەکە.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: پێویستە زانكۆكانمان بناخەی هاوكاریی هاوبەش لەگەڵ زانكۆ و ناوەندە زانستییە پێشكەوتووەكانی دەرەوە دابنێن

سەڵاح

‎پەیامی سەرۆک بارزانی لە سی و دووەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

گوران

یاریزانێكی دیكه‌ی ریال مه‌درید تووشی پێكان هات

یاسین