zagros news agency

ئەم خۆراکانە زیان بە جگەر دەگەیەنن

گۆڤاری پزیشکی بەریتانی(BMJ)، بڵاویکردوەتەوە، زانایان لە مێژە سەلماندوویانە کە کۆلیسترۆڵی زیادە بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دادەنرێت، چونکە ئەم ماددە چەورییانە دەبنەهۆی گیرانی خوێنبەرەکان و مەینی خوێن و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.

توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆر، توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە لەسەر خراپترین ئەو خۆراکانەی زیان بە تەنروستی جگەر دەگەیەنن، تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر کۆمەڵێک خۆبەخش ئەنجامدا، کۆمەڵێک خواردنیان بۆ دانان رۆژانە بیخۆن کە رێژەیەکی زۆر چەوری تێر-ـیان تێدابوە، دوای سێ هەفتە توێژەران تێبینییان کرد، ئەو کەسانەی ئەو خۆراکانەیان خواردوە، کۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرزبوەتەوە و نیشانەکانی چەوری جگەر-ـیان تێدا دەرکەوتوە و گیرانی بۆرییەکانی خوێنیان بۆ دروستبوە.

توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن، ئەوەی سەرنجی راکێشاون ئەوەبوە، کێشی بەشداربوان نەگۆڕاوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی نەخۆشی چەوری جگەر تەنانەت لە کەسانی کێشی ئاساییشدا ڕودەدات.

دیارترین ئەو خۆراکانەش بریتین لە: ( گۆشتی سور، خوێ، خواردنەوە گازییەکان، پەتاتەی سورکراو، خواردنە خێراکان، نانی سپی، شەکر، کحول، خواردنە لەقتونراوەکان).
404 جار خوێندراوەتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

سودە تەندروستیەکانی پاقلەی سەوز

lana

هۆکارەکانی ئازاری پشتی سەر چین؟

lana

کاریگەرییەکانی سرکەی سێو لەسەر تەندروستی

lana