zagros news agency

خواردنی مەعکەرۆنی چ کاریگەرییەکی لەسەر جگەر دەبێت؟

مەعکەرۆنی یەکێکە لە خۆراکە دڵخوازەکان بۆ زۆر کەس لە جیهاندا، بەڵام کەم کەس درک بە کاریگەری خواردنی رۆژانەی ئەم خۆراکە لەسەر تەندروستی جگەر دەکات.

بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای بەریتانی لیڤەر تراست و eatingwell، خواردنی مەعکەرۆنی بە بەردەوامی کاریگەری نەرێنی لەسەر جگەر دەبێت.

مەعکەرۆنی کە لە دانەوێڵەی پاڵاوتە دروست دەکرێت، رێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر زیادبوونی کێش هەبێت، هەروەها کۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا یەکێکە لەو مەترسیانەی کە پەیوەندی بە زیادەڕۆیی خواردنی مەعکەرۆنیەوە هەیە.

خواردنی رۆژانەی مەعکەرۆنی رەنگە ئەگەری تووشبوون بە کێشەی تەندروستی جددی وەکو نەخۆشی سیرۆزیس زیاد بکات، بەو پێیەی خۆراکە سوێرەکان بڕێکی زۆر سۆدیۆمیان تێدایە، لەوانەیە ببێتە هۆی فشار لەسەر جگەر، زۆر خواردنی سۆدیۆم مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی سیرۆزیس زیاد دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەر ترشەڵۆکی گەدەت هەیە لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە

lana

کاریگەری کەڵەشاخ لەسەر ئەو كەسانەی كێشەی ئەژنۆیان هەیە

lana

تەندروستی غەززە هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی مەترسیدار دەدات

سەڵاح