zagros news agency

وەزیری تەندروستی پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی موسڵ دەکات

ئەمڕۆ ( د. سامان بەرزنجی ) وەزیری تەندروستی بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی تەندروستی هەولێر و دهۆک پێشوازیکرد لە بەڕێز (د. دلشاد علی عبدالله) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی موسڵ، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەڕێزیان و هیوای سەرکەوتن، گفتوگۆی کار و هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان کرا لەپێناو خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان و پەنابەران و ئاوارەکان.

بەڕێزیان سوپاسی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بەردەوام پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە ئاوارە و پەناهەندەکان و هاوڵاتیانی پارێزگای نەینەوا، هیوای هەماهەنگی زیاتری خواست لەپێناو کاروباری مرۆفدۆستانەدا، بەڕێز وەزیری تەندروستی پاڵپشتی و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی دووپاتکردەوە و بەڵێنی دا بۆ هەماهەنگی زیاتری داهاتوو لە نێوان دامودەزگاکانی تەندروستی هەرێم و نەخۆشخانەکانی پارێزگای موسڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا خالید مەلەکی

سەڵاح

داواکاری گشتیی ئێران: قەرەبووی زیانەکان دەبێت لە دەستگیرکراوان وەرگیرێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: سوپاسی دڵسۆزیی مامۆستایانی كوردستان دەکەم کە ڕێگەیان نەدا خوێندن بوەستێت

سەڵاح