ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سینتكۆم: له‌ هێرشێكی ئاسمانییدا له‌ سووریا دوو چه‌كداری داعش كوژران

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ی 12ی 2024، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سینتكۆم) ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ سووریا دوو چه‌كداری داعش كوژران.

(سینتكۆم)، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، كه‌ هێزه‌كانیان هێرشێكی ئاسمانییان له‌ پارێزگای دێره‌زووری سووریا ئه‌نجام دا و به‌ هۆیه‌وه‌ دوو چه‌كداری داعش كوژران و چه‌ند چه‌كدارێكی تریش بریندار بوون.

هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، تیرۆریستان بارهه‌ڵگرێكی پڕ له‌ چه‌كیان پێ بووه‌ و هه‌ر له‌ ئه‌نجامیی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌دا تێكشا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا … پردێکی سەرەکی داڕما چه‌ند كه‌سێك بێسه‌روشوێن بوون

سەڵاح

بلینکن: دانووستانی ئاشتی لە غەززە دەست پێدکاتەوە

سەڵاح

ئوسترالیا… پیاوێک بەچەقۆ نزیکەی 20 کەسی کوشت و بریندارکرد

سەڵاح