zagros news agency

هاوسەرۆکی دەم‌پارتی: دوو پرۆسەی ئاشتی و دانووستان و شەڕ بە یەکەوە ناگونجێن

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، لە ئەنقەرە دانوستانەکانی ئاشتی و لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕ و ئۆپەراسیۆن بە یەکەوە ناگونجێن و پێویستە پرۆسەی ئاشتی نەبێتە پرۆسەی فریودان.
تونجەر باکرهان. هاوسەرۆکی دەم پارتی لە مێرسین ئاخافت و گوتی، سەد ساڵ پێش بە زۆر سنوور دروست کران و فشار لەسەر زمان و ناسنامەی کوردان داندرا، بەڵام ئێستا ئەو سنوورانە دەڕووخێندرێن.
باکرهان داوات لە دەستەڵاتی تورکیا کرد، بە زوڵم و زۆرداری ئاشتی نابێت، بۆ ئاشتی دەبێت زمانی ژەهراوی و سیاسەتی ئینکارکردن کۆتایی پێ بێت.
باکرهان هەروەها گوتی، لە تورکیا ئەگەر پرۆسەی ئاشتی لێرە هەبێت، نابێت لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرش و ئۆپەراسیۆن هەبێت. دەبێت مافەکانی گەلی کورد و کیانی ئەوان لە ڕۆژئاوا قبوڵ بکرێت کە بە خوێن و گیانی خۆیان دروستیان کردووە.
باکرهان هەروەها گوتی، ئاشتیی نیو تورکیا ب بە ئاشتی لە ڕۆژئاوای کوردستان ەستراوەتەوەو ئەوان نایانەوێت ئەم پرۆسەیە ببێتە پرۆسەی فریودان و یاری پێ‌کردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیده دیاریکرا

یاسین

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی ملازم خدر

یاسین

سبەینێ له‌ شه‌ش پارێزگاى عێراق پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زێته ئاستى به‌ستن

سەڵاح