zagros news agency

گرووپی رەسەن كۆنسێرتێكی لە كۆیە سازکرد

لە شاری كۆیە، گرووپی رەسەن، کۆنسێرتێکی بۆ هۆگرانی میوزیک و گۆرانی کوردی سازکرد.

بە ئامادەبوونی ئاریان سەڵاحەدین، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشنتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و ئەدیبان و رۆشنبیران کۆنسێرتەکە سازکرا.

کۆنسێرتەکە بە درووشمی “هونەر بەر لە هەموو شتێك دەبێت بۆ نەتەوە بێت” سازکرا و چەند بەرهەمێک پێشکەشکران.

کۆنسێرتەکە بە بەشداری گرووپی موزیكی رەسەن و ژمارەیەك هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەڕێوەچوو.

فەرهەنگ غەفوور، بە نوێنەرایەتی پارێزگای هەولێر و وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، چەپكێ گوڵی پێشكەش بە سەرۆكی تیپی هونەری رەسەن كرد و هیوای بەردەوامیی بۆ خواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆڵیوود ماڵئاوایی لە ڤالێری پێرین ئەکتەری فیلمی “سوپەرمان” دەکات

ART

کۆنسێرتەکەی عەمر دیاب دوخرا

ART

کۆچی دوایی ئەستێرەی فیلمی (The Mask) لە بارودۆخێکی لێڵدا

ART