ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران سێ ئۆتۆمبێل دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران سێ ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 20/1/2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو،سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سێ ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر بەپێی یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان – عێراق ژمارە 1ی ساڵی 2021 دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە.

 

باس لەوەش كراوە، زیادكردنەكە لە كاتژمێر 10ی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 22/1/2025، لە هۆڵی 1ی شوبات بەڕێوە دەچێت.

 

ڕوونیش كراوەتەوە، هەر كەسێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە، سەردانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران/فەرمانگەی یاسایی/ بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەكان و خانووبەرە بكات، بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانە:

 

1دانانی چەكی پەسندكراو بە بڕی حەوت ملیۆن دینار.

2ڕسوومات و خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی كە زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

3فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكان بە شێوەی نەختینەیی دەبێت و دیناری عێراقی لە كڕیار وەردەگیرێت.

4كڕیار پێویستە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەكان بگوازێتەوە.

5دەتوانن لە ڕۆژی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە ئۆتۆمبێلەكان لە شوێنی ئاماژەپێكراو ببینن.

6وەرگرتنی ڕێژەی 2% لە كۆی فرۆشتنەكە زیاد دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا: ڕووسیا لە سووریا ئاستەنگان دەخوڵقێنێت

یاسین

لە هەولێر … کۆنفرانسی توانا سازیی هێزی کار، تایبەت بە ڕەخساندنى هەلى کار ئەنجامدرا

دڵشاد

دۆلار زیاتر بەرزبووە

یاسین