ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆك بارزانی لە هەولێر سەردانی تۆڕی میدیای كوردستانی كرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی کانوونی دووەمی 2025، سەرۆك مسعود بارزانی لە هەولێر سەردانی تۆڕی میدیای كوردستانی كرد و لەلایەن سەرپەرشتیار و بەرپرس و كارمەندانەوە پێشوازیی لێ كرا.

لەسەردانەكەیدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە كردنەوەی (كەناڵی شەمس) لە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و كارمەندانی كەناڵەكە كرد و كردنەوەی كەناڵێكی جیهانی بەزمانی عەرەبی لە هەرێمی كوردستان بە پێویستیی و گرنگ وەسف كرد.

سەرۆک بارزانی جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە كوردستان خاوەنی پرسێكی ڕەوایە و هەتا ئێستاش وەك پێویست نەتوانراوە جیهان بەباشی لەڕەوایەتی خواست و داخوازییەكانی كورد تێبگەیێندرێت، هەبوونی كەناڵی جۆراوجۆر بە زمانە جیهانییەكان یەكێكە لەو ڕێگایانەی كە دەتوانێت ئێش و ئازار و خواست و ڕەوایەتی ئەم دۆزە بە میلـلەتان و ناوەندە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەكادیمییەكانی جیهان بگەیەنێت.

هەر لەچواچێوەی سەردانەكەیدا، كەناڵی شەمس دیدارێكی تایبەتییان لەگەل سەرۆك بارزانی ئەنجام دا و لە دیدارەكەدا سەرۆك تیشكی خستەسەر چەند بابەتێكی هەنووكەیی ناوخۆیی و عێراقی و ناوچەكە بە گشتی بە تایبەتیش ئەو گۆڕانكاری و ڕووداوانەی بەم دواییە لە ناوچەکە هاتوونەتە ئارا.

جێگەی ئاماژەپێکردتە دەقی دیدارەكە لەم نزیكانە لە كەناڵەکانی شەمس و زاگرۆس و كوردستان تیڤی بڵاو دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە دادگەی فیدراڵیی عێراقەوە لەبارەی مووچە

دڵشاد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی سیادە دەکات

سەڵاح

هەولێر… هێڵی دانانی کاڵاکان بۆ هەموو دوکاندارێک دادەنرێت

سەڵاح