zagros news agency

حەماس چوار سه‌ربازی ژنی ئیسرائیلی ئازاد كرد

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا، ئه‌مڕۆ شەممە، 25ی مانگی یەک حەماس چوار بارمتەی ژنی ئیسرائیلی ئازاد کرد کە سەرجەمییان سەرباز بوون، ئەوەش لە بەرامبەر ئازادکردنی نزیکەی 200 زیندانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا کە بڕیارە ئازاد بکرێن.

سەربازە بارمتەکان، کارینا ئاریێڤ، دانیێلا گیلۆبۆوا، ناما لێڤی و لیری ئالباگ، سەرجەمییان لە خاڵێکی چاودێری جێگیرکرابوون لە قەراغی غەززە و لە هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 ی حەماسدا بۆ سەر ئیسرائیل چەکدارانی حەماس چوونە بنکەکەیانەوە و ڕفاندییانن.

لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە گۆڕەپانەکەدا نووسراوەکانی تایبەت بە ئاڵۆگۆڕی دیلەکانیان واژوو کرد و ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتیان کردن.

دیلە ئیسرائیلییەکان جلوبەرگی سەربازییان لەبەر کرابوو و دوای گەیشتنیان بۆ شوێنەکە سڵاویان لەو خەڵک کرد کە لە شوێنەکە وەستابوون. پێکەنین و خۆشحاڵی سەربازی ئیسرائیلییەکان سەرنجی هەموو لایەکی بۆ لای خۆی ڕادەکێشا.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بڕیارە چوار سەربازی ژنی ئیسرائیلی ئازاد و لەبەرامبەردا ٢٠٠ فەڵەستینی لە بەندیخانەکان ئازاد بکرێن.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، چوار سەربازی ژنی ئیسرائیلی لە غەززە ئازاد کران

ئاژانسه‌كان

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: لە هەندێ ناوچە ئەگەری بەفر بارین هەیە

سەڵاح

ڕووسیا كوشتنی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار سه‌ربازیی ئۆكراینای له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ڕاگه‌یاند

سەڵاح

سامی ئوشانه‌ بۆ زاگرۆس: سه‌رۆك بارزانی به‌هێزترین و شیاوترین كه‌سه‌ وه‌ك هێمای ئاشتی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ و ئومێدمان هه‌یه‌ ڤاتیكانیش پشتیوان بێت

یاسین