zagros news agency

لە شەڕو دەمەقاڵێی نێوان چەند گەنجێک کەسێک کوژراوە و سێ دیکەش برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لەپەڕەی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-1-2025، لە شەڕو دەماقاڵێی نێوان چەند گەنجێک لە ڕانیە کەسێک کوژراوە و سێ دیکەش برینداربوون.

بە گوتەی پۆلیسی ڕاپەرین ئەو کەسەی گیانی سپاردووە، تەمەنی 23 ساڵە و کاتێک بە ئەمبوڵانس ڕەوانەی سلێمانی کراوە لەڕێگا گیانی سپاردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش کردووە، تەواوی تۆمەتبارانی ئەو ڕووداوە بەفەرمانی دادوەردەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیجی ئاوزاوا ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

رێز لە ستافی زنجیرەی “ئەدیابین” نرا

ART