zagros news agency

ئێلیسا ئاهەنگێک لە قوبرس دەگێڕێت

ئێلیسا، هونەرمەندی لوبنانی، لە درێژە ئاهەنگەکانیدا، یەکشەممەی داهاتوو ئاهەنگێک لە قوبرس دەگێڕێت.

بڕیارە لە ئاهەنگەکەدا گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە هەوادارانی بکات.

لەلایەکی دیکەوە ئەو گۆرانیبێژە لە 10 شوباتی داهاتوو، ئاهەنگێک بۆ هۆگرانی لە دوبەی سازدەکات، لەو ئاهەنگەدا مەڕوان خوری، هونەرمەندی لوبنانی لەگەڵیدا بەشدار دەبێت.

بەم دواییە ئێلیسا ئەلبوومێکی نوێی بەناوی “أنا سكتين” بڵاوکردەوە کە 12 تراکی گۆرانی لەخۆدەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

“مێسیی بەغدا” لە دوو فێستیڤاڵدا کێبڕکێ دەکات

ART

پەیامی وەزیری رۆشنبیری و لاوان بە بۆنەی رۆژی ۆژنامەگەری کوردی

ART