ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق سێ بەلەمی کواڵێتی بەرزی لە کۆریای باشوور وەرگرت

 

فەرماندەیی هێزی دەریایی عێراق سێ بەلەمی دەوریەی وەرگرتووە کە تایبەتمەندی بەرز و هەیە بۆ پاراستنی ئاوەکانی عێراق بەپێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیای کۆریایی ENM KOREA  ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27-1-2025، فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “فەرماندەی هێزی دەریایی سەرپەرشتی پشکنین و وەرگرتنی سێ بەلەمی دەوریەی لە بنکەی ئوم قەسر، ڕۆژئاوای بەسرە وەرگرتووە، کە بەگوێرەی گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای ENM KOREA ئەنجامدراوە، دەشڵێت، بەلەمەکان تایبەتمەندی بەرزی هەیە بۆ پاراستنی ئاوەکانی خاکی عێراق.”

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم بەلەمانە “توانای شەڕکردنیان هەیە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم بەلەمە دەوریانە بە نوێترین سیستەمی چاودێری و پەیوەندی ئەلیکترۆنی تەیارکراون، ئەمەش وایان لێدەکات کاریگەرتر بن لە پاراستن و دەستەبەرکردنی دەروازە نەوتییەکان و بازرگانییەکان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

یاسین

بەرشەلۆنە جێگرەوەی شتیگن دیاریدەکات

یاسین

سوودانى فه‌رمان به‌ وه‌زیری ناوخۆ ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مووشه‌كهاوێشتنى شه‌وى ڕابردووى به‌غدا بكرێت

یاسین